گرێبەستێك تا كۆتایی ژیان

جۆزێف ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی یانەی بارشەلۆنە ئاشكرای كرد كە ئاواتەخوازە  ھەتا كۆتایی ژیان میسی لەگەڵ یانەكەیان بەردەوام بێت.

بارتۆمیۆی سەرۆكی یانە پاڵەوانەكەی خولی ئیسپانی دوپاتی كردەوە كە ویستی ئێمە ئەوەیە بۆندەكەی یاریزانی ئارژەنتینی لیۆناڵ میسی ھەتا دوا كات درێژبكەینەوە ئەگەر ناوبراو ڕەزامەند بێت.

وە ئامەژەی بەوە كرد كە بە بۆچوونی من میسی پیاوی یەك یانەیە و بە ژیان لەگەڵمان ئەمێنێتەوە، لەگەڵ ئێمە بووە بە گۆڵكاری مێژووی و 594 گۆڵی تۆمار كردووە و دووەم یاریزانە كە ٦٧٦ یاری درێسی خودی  پۆشیوە پاش چاڤی ھێرناندێز بە  ٧٦٧ یاری.

لەگەڵمان ٩ جار  خولی ئیسپانی و ٤ جار پاڵەوانێتی یانەكانی ئەوروپای دەستەبەر كردووە و پێنج جار بووە بە باشترین یاریزانی جیھان و چەندین ژمارەی پێوانەیی و نازناوی تری زامن كردووە.

بارتۆمیۆ  لە میانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی ASBNی ئەمریكی ڕایگەیاند كە جارێ ھێشتا  بۆندەكەی دوو ساڵی ماوە بەڵام لە ئێستاوە ھەوڵی واژۆكردنی بۆندێكی ھەمیشەیی لەگەڵ ئەستێرەی یانەكەمان  لیۆناڵ میسی ئەدەین.

Back to top button