ئێران 12 راوێژكار و به‌رپرسی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌سگیرده‌كات

خواكوڕك
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی (په‌رله‌مان) ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ئوپه‌راسێۆنێكی تایبه‌ت ( ١٢) كه‌س ده‌ستگیركراون كه‌ هه‌ڵگری دوو ناسنامه‌بوون، به‌ تۆمه‌تی “سیخوریكردن و دروستكردنی كاریگه‌ری لوبیكردن بۆ پرۆژه‌كانی ڕۆژئاوا له‌ ناو ئیران” له‌ ناویاندا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی هه‌ن كه‌ ناوبژیوان و ڕاوێژكاری پێشوو بوون و ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی (ئیران – رۆژئاوا).

(حسێن علی حاجی دلیغانی) په‌رله‌مانتارێكی بوێر و به‌ناوبانگه‌، نزیكه‌ له‌ ڕه‌وتی (چاكسازیخوازان) نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای (ئه‌سفه‌هان) ده‌كات، به‌ ئاژانسی (فارس پریس)ی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ هیچ تۆڕبه‌ندی چالاكیه‌كیان نه‌كردووه‌ له‌ ناو ئه‌و ده‌ستگاو ئۆرگانانه‌ی كه‌ بڕیاری تێدا دروست ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئه‌مانه‌ كارمه‌ند و پله‌داری گرنگی ده‌وڵه‌تن ڕۆڵی پۆزه‌تیڤیان گێڕاوه‌ له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وله‌ت، ده‌ركردنی بریاڕی دادگا بۆ ده‌ستگیركردن و تۆمه‌تباركردنیان ته‌واو پیچه‌وانه‌ی یاساكانی ئێرانه‌. هاوكات ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه‌ ده‌ستگیردن و تۆمه‌تباركردنی ئه‌م پله‌دارانه‌ كه‌ به‌ نزیك له‌ هێڵی حكومی و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك هه‌ژمار ده‌كرێن “هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و لاوازكردنی ستراتیژی حكومه‌ت و شكاندنی شكۆی حه‌سه‌ن رۆحانی”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئێرانیه‌ ده‌شڵێت، ده‌زگای دادوه‌ری ئێران له‌ كاتی خۆیی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ (ناصرى) ده‌ركردبوو به‌ هه‌مان لۆژیكی تۆمه‌ت و میتۆدی ئه‌منی به‌ڵام ناوبراو پێش ده‌ستگیركردنی توانی وڵات جێبهێڵێت و رووبكاته‌ هه‌نده‌ران له‌ وڵاتی به‌ریتانیا له‌گه‌ل خانه‌واده‌كه‌ی نیشته‌جێ ببێت، بۆیه‌ گرنگه‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان پێداچوونه‌وه‌ به‌و شێوازه‌ كاركردنانه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها زیندانیكردن و ماڵوێرانیه‌ بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی.

 

سه‌رچاوه‌كان/

Alarabia.Net

fars press

Back to top button