عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشته‌ ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران

سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ ته‌هران و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا سه‌ردانی وڵاتی توركیا بكات.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند : عادل عه‌بدولمه‌هدی ، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خاێنێ، گه‌یشته‌ ته‌هرانی پایته‌ختی ئێران .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:  شاندێك كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پیاوانی خاوه‌نكار پێك هاتوون، یاوه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن .

رۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كان ئاشكرایان كردبوو كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و توركیا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌

 

Back to top button