ئه‌ردۆغان: گرێبه‌ستی كڕینی موشه‌كی ئێس 400 له رووسیا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی ئێس 400 له رووسیا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی.
ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی پێشنیاری كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆتی له ئه‌مریكاش پێ‌درابوو، وتی: مه‌رجه‌كانی واشنتن بۆ ئێمه گونجاو نه‌بوو.
دوو رۆژ پێشتریش مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی كۆماری ئه‌مریكا هۆشداریی دابوو به توركیا سه‌باره‌ت به كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی له رووسیا و ئه‌مكاره‌ی به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر فڕۆكه‌كانی جۆری ئێف 35 وڵاته‌كه‌ی وه‌سفكردبوو.
پێنس له‌مباره‌یه‌وه وتبووی: توركیا ده‌بێ له نێوان ئه‌ندامێتیی ناتۆ یان هاوكاریی له‌گه‌ڵ رووسیا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
سه‌رچاوه / بی بی سی