بەھۆی دەستڕێژی گوللەوە كەسێك لە كەركوك كوژرا
لە شاری كەركوك، بەھۆی دەستڕێژی گوللە كەسێكی بەڕەگەز عەرەب كوژرا و بكوژەكانیش ڕایانكردووە.
بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ شەممە 6/4/2019، لە ناوچەی پێشانگاكانی كەركووك و (سەید عەدنان حەمید نعێمی) كەسایەتی دیاری عەرەب لە سنووری كەركووك كە خاوەنی تەكییە لە نێو ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوە دەستڕێژی گوللەی لێكرا و برینداربوو.
هەر بەپێی زانیارییەكان، دوای گەیاندنی ئەو كەسایەتییە عەرەبە بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.