عێراق سنورەکانی لەگەڵ ئێران داخست

عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەستەی ڕێڕەوە سنوریەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بەھۆی باران و لافاوەوە سنورەکانی لە دەروازەی شەیب لەگەڵ ئێران داخستوە.

قەیسی لەو بارەوە بۆ میدیاکان ئەوەی خستە ڕوو کە ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق بە ئاگاداری لایەنی ئێرانی بووەو مەبەستیش لێی پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ھەردوو وڵاتە،بێ ئەوەی کاتی کردنەوەی ئەو دەروازەیە ڕابگەیەنێت.

ڕێژەی بەرزبونەوەی ئاوی ڕوباری دەروازەکە بەڕێژەیەک بەرز بۆتەوە مەترسی ژێرئاو کەوتنی چەندین شارۆچکەو گوندی لێ کەوتۆتەوە

Back to top button