ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە کۆی دەنگ رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی پەسەندکرد

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆبوویەوە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە کۆی دەنگ ڕێککەوتنی نێوان پارتی ویەکێتی پەسەندکرد.

لەتیف شێخ عومەر گوتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیدا، بە كۆی دەنگ پشتیوانی لەو لێكتێگەیشتنەی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت كرا.

گوتیشی “لە كۆبوونەوەكەدا قسە لەسەر كاندیدی پۆستەكان نەكرا، بەڵكو قسە لەسەر لێكتێگەیشتنەكە و سیستەمی حكومڕانی كراوە، كە ئێمە وەكو یەكێتی جەخت لەسەر سیستەمێكی پەرلەمانی دەكەینەوە، بۆیە ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەستخۆشیان لە هەوڵەكانی مەكتەبی سیاسی كرد”.

گوتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو لەم رۆژانەدا ئیمزا لەسەر رێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی و پارتی دەكرێت و پرسی كەركووك و پرسەكانی پەیوەست بە بەغداش بەگوێرەی رێككەوتنەكەی نێوانیان جێبەجێ دەكرێ.

Back to top button