زانیاری لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بۆ ئەردەن

 

لەسەر بانگھێشتی مەلیکی ئەردەن و بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئابوری دەریای مردوو سەرۆک بارزانی گەیشتە ئوردن و لە فڕۆکەخانە لەلایەن کەسی سێیەمی بنەماڵەی فەرمانڕەوای ئەردەن فەیسەڵ بن حوسەین برای مەلیک و شاندێکی پلە باڵا بەشێوەیەکی پرۆتۆکۆڵی پێشوازی لێکرا.

سەرۆک بارزانی جیا لە دیداری لەگەڵ مەلیک عەبدوڵا چاوی بە چەند سەرۆک و کەسایەتیەکی عەرەبی و جیھانی دەکەوێت.

ئەو سەردانەی سەرۆک بارزانی دووەم سەردانە لە سێ مانگی ڕابردودا کە بە شێوەیەکی فەڕمی لە لایەن مەلیک عەبدوڵاوە بانگھێشت کراوە.

Back to top button