رێباز حەملان: پێگەی گرنگی کورد لە ناوچەکە لەنێو کۆڕبەندی ئابووری دەریایی مردوو ڕەنگیداوەتەوە
دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە کۆڕبەندی ئابوری دەریای مردوو لە عەمانکرد، ئەندامێکی بەشداری شاندی باڵایی کوردستان ڕایگەیاند پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگیەکی گەورەی لەسەر ئاستی ناوچەکە هەیە.
رێباز حەملان، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان کە ئەندامی شاندی باڵایی کوردستان لە عەمان گوتی: “ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریان لە چەندین دیدار و پانێڵی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە دەریای مردوو لە ئوردن کردووە”.
روونیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئه‌رده‌ن، مێژووییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له هه‌موو كۆڕبه‌نده ئابوورییه‌كان هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان وه‌كو وه‌زیری دارایی، له چه‌ند پانێلێكی گرنگی تایبه‌ت به سیسته‌می بانكی به‌شداریان كردووه، سیسته‌مێكی به‌هێزی بانكیش بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به پێویست ده‌زانێت.