عەدنان موفتی: یەکێتی بە پێشنیاری پارتی لەبارەی کەرکووک رازی بووە
دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پرسی کەرکووک و بەغدا رێککەوتن، یەکێتی بە پێشنیاری پارتی لەبارەی کەرکووک ڕازی بووە کە سەرەتا ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و پاشان هەڵبژاردنی پارێزگارە.
لەمبارەیەوە عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاندووە: له گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی باسی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه كراوه كه له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌غدا له ئارادان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێویسته دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك.