سوودەکانی ئاو خواردنەوە لە بەیانیاندا
خواردنەوەی دوو بۆ سێ پەرداخ ئاو لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ و نیو کاتژمێر پێش ژەمی بەیانی سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە و دەبێتەهۆی کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستە و ئاسانکردنی کرداری هەرس.
ماڵپەڕی healthline لە هەواڵێکدا ئاماژە بە سوودەکانی خواردنەوەی ئاو دەکات لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ، ئەوانیش:
– کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستە و شێدارکردنی جەستە
– پاککردنەوەی ناودەم لە بۆنی ناخۆش و بەکتریا و پاراستنی ددان لە زەردبوون.
– ڕاگرتنی پلەی گەرمی لەش
– ئاسانکردنی کرداری هەرس و پاککردنەوەی میزەڕۆ
– کاریگەری لەسەر ئەرکەکانی مێشک دەبێت و هەستی توڕەی و بێزاری کەم دەکاتەوە
– پاراستنی پێست لە وشکبوونەوە و درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری
– ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە لەشدا
– ئاوسانی سک و غازات ناهێڵێت
– مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەم دەکاتەوە
– دابەزاندنی کێشی لەش، بەهۆی پێدانی هەستی تێری ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە