قۆناغی دووەمی قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی 3ی سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، ده‌ست به‌ قۆناغی دووه‌می قیرتاوكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كرێته.

ئەمڕۆ شەممە 6ی نیسانی 2019  له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا شاره‌وانی 3ی هەولێر رایگەیاندووە ‌، ئاگاداری شۆفێرەكان دەکەینەوە، ئەمشەو ڕێکەوتی 6-7\4\2019 ھەڵمەتی ده‌ست به‌ قۆناغی دووەمی قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100 مه‌تری لە ڕێگای شه‌قڵاوه‌ تا ڕێگای کۆیە ده‌كرێته‌وه‌، ئەم شاقامە و ئەندەرپاسی شەقامی 100 مه‌تری بۆ شۆرش دادەخرێت، بۆیە له‌پێناو کەمکردنەوەی جه‌نجاڵی ھاتوچۆ، تا دەتوانن ڕێگای دیكه‌ بەکاربهێنن و لەو شەقامە دووربکەونەوە.

Back to top button