یۆڤانتوس یاری لوتکه‌ی برده‌وه‌

له‌ چوار چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 31 ی خولی ئیتاڵیدا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌یسی میلان و یۆڤانتوس ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌ .

یۆڤانتوس له‌و یارییه‌دا توانی سه‌رکه‌وتن تۆماربکات به‌ ئه‌نجامی ( 2 – 1 ) گۆڵ و سێ خاڵی دیکه‌ی خسته‌ سه‌رکۆی خاڵه‌کانی .

تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌ به‌ پێشکه‌وتنی ئه‌یسی میلان کۆتایهات به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام که‌ یاریزان کریستوف بیونتیک له‌ خوله‌کی 39 دا تۆماریکرد .

تایمی دووه‌م یانه‌ی یۆڤانتوس توانی دووگۆڵ تۆماربکات له‌ ڕێگه‌ی یاریزانان دیبالا و مویس کین له‌ خوله‌که‌کانی 60 ، 84 و به‌و شێوه‌یه‌ش یارییه‌که‌ کۆتایهات.

یۆڤانتوس به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ کۆی خاڵه‌کانی 84 خاڵ و له‌ پێشه‌نگی خوله‌که‌ دێت ، به‌ڵام یانه‌ی ئه‌یسی میلان خاوه‌نی 52 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی چواره‌م دێت .

Back to top button