کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە.. سبەی دوو شەممە لە سەرجەم پارێزگاکان..

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت ئەگەری نمە باران ھەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان ھەروری تەواو دەبێت و ئەگەری نمە باران ھەیە.

 

Back to top button