هۆشیار زێباری: ناونیشانی ئه‌و پۆستانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ون

هۆشیار زێباری، ئئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بنکە فراوان نابێت.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە (کوردستان 24) ـی راگەیاندووە، بەشداریی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گرنگە.

هۆشیار زێباری هەروەها رایگەیاندووە، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بنکە فراوان نابێت و تەنیا لەلایەنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی پێک دێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکوومەت بریتی دەبێ لە جێگری سەرۆکی حکوومەت، شەش وەزارەت و چەند دەستەیەکی سەربەخۆ، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەگەر هەیە لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی حکوومەت بکەن، بەڵام کۆبوونەوەی فراوان و کراوەیان لەگەڵ ئەنجام نادرێت و رایگەیاند، پارتی، یەکێتی و گۆڕان رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی حکوومەت.

 

 

Back to top button