وه‌ڵامێك بۆ دوێته‌كه‌ی ئاراس و مه‌ریوان
هێنانی دوێت بۆ ناو نووسین له كوردستاندا له یه‌ك فكر و یه‌ك وشه و هاونووقتهش دا به‌رئه‌نجامی ئه‌م نووسینانه بوونه، كه ئاراس و مه‌ریوان وریا قانع فرێیانداوهته، ناو بواری نووسین له كوردستاندا، كه‌چی به‌سه‌رتاپای نووسینه‌كانیاندا بچیته‌وه، تووشی سه‌دان ده‌سته‌واژه‌ی” ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و یه‌ك ره‌نگكردنی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی خێله‌كی و چه‌ندان ده‌سته‌واژه‌ی تر ده‌بێته‌وه، كه واپشاندهدات ئه‌وانه له‌دژی یهكرهنگكردنی كۆمه‌ڵگه‌دان له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و به خه‌می دیموكراسیه‌ت و فرهرهنگبوونی كۆمهڵگهوهن، خۆیان به چاودێری پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادیه‌كان و فره‌ره‌نگی كۆمه‌ڵگه پێشان ده‌ده‌ن، كه‌چی خۆیان كه به‌دوو نووسه‌ر ده‌ناسێنن، له ته‌نها پیتێكی ناو نووسینه‌كه‌یان ناكۆك نین و به‌یه‌كه‌وه وتار ده‌نووسن، ئه‌م نیه‌ته به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له وه تێبگه‌یت ده‌سته‌واژه‌كان و نووسینه‌كان چه‌نده ناكۆكن له‌گه‌ڵ بوونیان له یه‌ك وتاردا” ئاخر ئه‌مه مههزهڵهش نیه تۆ وتار به دوێت بخهیتهروو، باسی فرهرهنگیش بكه‌یت ته‌نها له یه‌ك نوقتهشدا ناكۆك نه‌بیت!
دوێتی ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر باره‌گای بارزانیه و ئه‌وه بابه‌تی سه‌ره‌كی نووسینهكهمه، واتا روانگه‌ی خستنه ژێر ره‌خنه‌ی ” باره‌گای بارزانی” له دوێتی هاونوقتهشدا، ئه‌وه ده‌رده‌خات، ئه‌مان ته‌نها له رێزكردنی وشه‌دا رووی نووسینن، نه‌ك له ئاگابوون و تێگه‌یشتن له بابه‌تی ده‌ست بۆ براودا، چونكه باره‌گای بارزانی دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی رێگای نه‌دا موده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی بۆ درێژبكرێته‌وه، به‌ئاشتی ده‌سه‌ڵاتی راده‌ست كرد هاته بوون، ئه‌وانه هیچیان بۆ نه‌ما قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه راده‌ستكردن و ریگری كردنی سه‌رۆك بارزانی له درێژكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌ریم، له‌ناو چاڵی ره‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه به بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریه‌كان ناسراوه، ئاسان نیه و لێ تێگهیشتنهكهشی به‌دوێت ناێته روونكردنه‌وه، چونكه زۆرن ئه‌وانه‌ی تا نه‌خۆشی و مردن له پۆستی خستوون ده‌ستیان له سه‌رۆكایه‌تی به‌رنه‌داوه، بۆیه قسه كردن له‌دوای رێگری سه‌رۆك بارزانی له درێژكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له‌ناو ئه‌و كه‌لتوره رهشهناوچهیه، هیچ قسه‌یه‌كی بۆ نه‌هێشتنه‌وه بۆ گوتن، به‌ڵام له ئێستادا وه‌ك ئه‌وه‌ی خوا بازاری جولاندبن، جاریكی تر كه‌وتوونه‌ته ریزكردنی وشه‌ی هاونووقتهی دوێتهكانیان له‌سه‌ر باره‌گای بارزانی، ئه‌م رهخنهریژكردنهی ئه‌م بابه‌ته، به‌هه‌وای بازارجولاندنی ره‌خنه‌گرتن له پۆستی سه‌رۆكی هه‌ریمی سه‌رۆك بارزانی دا دێت، به‌ڵام بێخهبهرن له‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به رێزكردنی وشه‌ی هاونووقتهی دوێت به‌مانا نابیت بۆ خه‌ڵكی كوردستان”.
باره‌گای بارزانی چیه، له‌چی دا هاتووه، بێگومان باره‌گای بارزانی لهقۆناغبهندی سیاسی دا، له‌ویژدانی نه‌ته‌وه‌دا هاتووه، كه نه به یاسا ئه‌م پۆسته له‌چوارچێوه ده‌دریت، نه‌هێز له سیاسه‌ت و یاسا و ده‌ستووری وڵات بهنهخشدهكرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوه ده‌به‌خشێت به سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندی هه‌یه به ویژدانی نه‌ته‌ویه‌ك كه سه‌دان ساڵه‌ی له‌خه‌باتی رزگاری و سه‌ربه‌خۆی دایه، پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئایا باره‌گای بارزانی له‌چیدا دێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌یه‌ك پرسیاری تردا ده‌كه‌وته به‌رچاومان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كامه سه‌ركرده و رێبه‌ر له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستاندا، توانیویانه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی كوردستان ” دیموكراسیه‌تی ئه‌وروپا و یاساكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه مافی چاره‌ی خۆنووسینه، بخاته به‌رده‌م ئه‌م شه‌رمه‌زاریه له‌رێگای ریفراندۆنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان؟ باره‌گای بارزانی ناوێكه له‌دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ویژدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا به‌جێ بووه، هێزی ئه‌م باره‌گایه‌ش له هێزی نه‌ته‌وه‌دا هاوبه‌شبووه، واتا باره‌گای بارزانی ناوه‌ندێكی ریك پێناسه‌كراوی پاراستنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه و ره‌مزی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، ئه‌مه یاسا و ده‌ستووری سروشته ئه‌و هێزه ده‌به‌خشێت نه به یاسا و نه به پۆست وه‌ها هێزێك له‌قه‌فه‌سی یاسا و بهپۆستكردن ده‌كرێت، كه‌وایه باره‌گای بارزانی هێزه‌كه‌ی له بینا و ژووره‌كانی دا نایه‌ت، ئه‌وه‌نده له ویژدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا بهجێبووه و پێناسه ده‌كرێتن”.
كه‌من ئه‌وانه‌ی تا ئه‌م چڕكه ساته له‌وه‌دا ئاگادار بن، كه هێز به‌رئه‌نجامی دونیابینینی سیاسیه، رێبه‌رایه‌تی كردنیش به‌رئه‌نجامی پاراستنی شكۆ و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كه، ریێهر له هێز تانك و پۆست و فرۆكه‌دا به‌واتا نایه‌ت له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی به‌رئه‌نجامی روانگه‌یه‌كی روون و راشكاوی دیدی سیاسیه و به‌رچاو روونی بیری سیاسیه، كه ده‌توانێت زۆر به ئاسانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه كه ئایا بیری سیاسی ئه‌م رێبه‌ره نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ره‌و كوی ده‌بات؟
بۆیه دهمكوتین به هاونووقته بوونی دوێتدا، ناتوانێت له‌وه حاڵی بێت كه ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادیه‌كان و فره‌ره‌نگی سیاسی ده‌چه‌سپێنیت ته‌نها به‌ركاركردنی كۆمه‌ڵێك یاسا و ده‌ق نین، به‌ڵكو روئیا و دیدی سیاسیه كه زه‌مانی ئه‌وه ده‌دات، ئایا كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ چونكه دواجار نیه‌تی سیاسی له چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن دا زه‌مانی مانه‌وه‌ی فره‌ره‌نگی سیاسی و دیموكراسی و ئازادیه‌كانه، هه‌ر ئه‌و نیهتهشه واده‌كات، بپرسین ئێوه‌یه‌ك كه لهنووقتهدا هاوریگان له دوێتهكانتاندا، ئایا له‌سه‌ركه‌وتنی بیر و دونیا بینینی ئێوه‌دا، ده‌بێت چ به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه فره ره‌نگه بێت، ئایا له‌نیه‌تی ئێوه‌دا له دوێته‌كاندا كههاو نووقتهشن هیچ كه‌لێنێكی جیاوازیتان هێشتۆته‌وه بۆ خۆتان؟ ئایا ریگا به نوقته‌ی جیاوازیش له‌ناو كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه لههاونووقته بوونی نووسینه دوێتهكانتان به‌وه‌ڵام دێت”.