لەكاتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر چوار كەس لە ھەولێر دەستگیركران

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی شاری هەولێر, شەوی رابردوو، لە هەڵمەتێکی پشکنیندا توانیان چوار کەس دەستگیر بکەن کە خەریکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون.

لە راگەیندراوێکدا پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە: “شەوی رابردوو06/04/2019، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا توانیان چوار کەس دەستگیر بکەن لەو کاتەی کەوا سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەکە بوون”.

هەر بە گوێرەی راگەیندراوەکە: “نوسینگەی رۆژهەڵات بۆ نەهێشتنی تاوان توانیویانە چوار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن و لە ئێستا دا بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیرکراون”.

Back to top button