روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریمەوە

 

نوسینگەی دكتۆر نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك روونكردەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێدا دەلێت: جەند دەزگایەکی بەناو راگەیاندن دوور لەئەتەکیەتی کاری پیشەی خۆیان ھەواڵی ناراست بەلاو دەکەنەوە.

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە:”لەمیانەی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لەکەناڵی ئاسمانی NRT کە رۆژی دووشەم کاتژمێر ٩:٠٥ خولەک پەخشت دەکرێت وڵامی زۆربەی ئەو پرسیارانە ئەداتەوە کە ئاراستیەی بەرێزی دەکرێت ، جەند دەزگایەکی بەناو راگەیاندن دوور لەئەتەکیەتی کاری پیشەی خۆیان پێش ئەوەی جاوەروانی بینینی تەواوی بەرنامەکەبن ھەواڵی ناراست بەلاو دەکەنەوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە:”لێرەوە بۆ جەماوەری سەربەرزی کەرکوک و کوردستان رایدەگەیەنین کە بەرێز دکتۆر نەجمەدین کەریم بەردەوام دەبێت لە خەبات و کارەکانی بە پشتیوانی کۆمەلانەی خەلکی کەرکوک و کوردستان کەجۆن لەسالانی ١٩٨٠ وە تاکو گەرانەوەی لەساڵی ٢٠١٠ بۆ خزمەتکردنی شاری کەرکوک لەدەروەی ولات سەربەخۆیانە بەردەوام بووە لەخەبات بۆ خزمەزمەتی ھەر چوار پارچەی کوردستان بەھەمان جۆر بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتی شاری کەرکوکی خۆشەویست و کوردستان بەگشتی تاکو ئەوکاتەی ئاواتی جەند ساڵەی گەلەکەمان بەدیدێت”.

Back to top button