عادل عەبدولمەھدی وەڵامی خامنەیی دایەوە”نابینە لایەنگری وەلاتێك دژی وڵاتێكی تر”
عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئێران لە میانەی شیکردنەوەی کارنامەی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند کە ئێرانیەکان بە پشت بەستن بە ھاوکاری کردنی وڵاتانی دراوسێی ئێران بەرنامەی کارکردنیان دادەڕێژن،ئەوەش وەک ڕەوایی دان بە دەستوەردانی تاران لە کاروبارەکانی بەغدا.
لە بەرامبەردا عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی وتەکانی خامنەیی دایەوەو ڕایگەیاند کە بەغداد کارنامەی خۆی لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندی دوو لایەنەی ھاوبەش و ھاریکاری ھەموان بنیات دەنێت و دژی دەسوەردانی وڵاتانەو ناشبێتە لایەنگیری وڵاتێک دژی وڵاتێکی دیکە.