توركمانەكانی كەركووك لە بەرامبەر مامەڵە نایاساییەكانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك هانا بۆ سەرۆك بارزانی دەهێنن

 

دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر و لە كارلادانی پارێزگاری شەرعی كەركووك, پارێزگارێ بەسەر كەركووكدا سەپێندرا كە لەو كاتەوە تا ئێستا جگە لە دوورخستنەوەی دەیان بەرپرسی كورد لە كارەكانی تەعریبكردنەوەی زەوی و زاری هاوڵاتیانی كورد لە سنوری پارێزگا لە ئێستادا لە ئێستادا لە هەولی تەعریبكردنی زەوی توركمانەكانی ئەو ناوچەیەیە, بۆ رێگری كردن و یەكخستنەوەی هەوڵەكان شەش پارتی توركمانی هەفتەی داهاتوو سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەن.
مەهدی بەیانی، بەرپرسی رێكخراوی بەدر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: “لە كەركووك زەوییە كشتوكاڵییەكان و زەوییەكانی دیكە لە گەڕەكی تسعین و بەشیر و تازەی كەركووك، هەمووی خەریكە تەعریب دەكرێنەوە، ئەم پەیامەمان بۆ حكوومەتی عێراقە و دەمانەوێت بیبیستێ، ئەگەر بە رێگەیەكی یاسایی ئەم كێشانە چارەسەر نەكات، ئەوا خەڵكی كەركووك، بە تایبەتیش خەڵكی تسعین و تازە و بەشیر سەبرمان نەما”.

هەروەها خواكوڕك زانیویەتی كە بڕیارە لەم هەفتەیەدا شەش پارتیی توركمانی سەردانی سەرۆك بارزانی بكەن و كێشەی ئیداری و كێشەی زەویوزارەكان گرنگترین تەوەری سەردانەكەیان دەبێت.

Back to top button