خواكورك دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی به‌یانی پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه به‌یانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ” پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی” وابریار بوو واژۆی رێكه‌وتنی نێوانیان بكه‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، كه وابریار بوو واژووی رێكه‌وتن نێوان پارتی و یه‌كێتی بكریت دواخرا بۆ كاتێكی تر.
خواكوڕك زانیویه‌تی كه هۆكاری تاخیر بوونی واژووكردنی رێكه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رازی نه‌بوونی گۆڕان له‌سه‌ر پێدانی جێگرێكی تر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕان تا ئه‌م چركه ساته رازی نیه كه جێگرێكی تری سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بێت، هه‌روه‌ها گۆڕان داوایی كردووه كه ده‌بێت جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك جێگر بێت ده‌شكرێت بۆ یه‌كێتی بێت به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕان داوایی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات”.