ئومێد خۆشناو: دوا دوو خوێندنەوە ئەم هەفتەیە پڕۆژەی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم پەسەند دەكرێت

 

دوای ئەوەی لە پەرلەمانی كوردستان دوو خوێندنەوە بۆ هەمواركردنەوەی پڕۆژەیاسایی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانكرا, بە پێی زانیاریەكان رۆژی چوارشەممە هەر سێ فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بۆ تێپەڕاندنی پێشنیازی هەمواری یاسایی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، لەگەڵ یەكێتی نزیكین لە رێككەوتن و ئەم هەفتەیە هەموارەكەی پەسەند دەكرێت.

یەكێتی سێ پێشنیازی بۆ هەموارەكە هەیە و یەكێكیان جێگە كردەوە ئەویش زیادكردنی یاریدەدەرێكە بۆ كاروباری سەربازی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان. دوو پێشنیازەكەی دیكەشی پێ ناچێت زۆرینەی دەنگ بهێنن، بەڵام یەكێتی داوای سازان دەكات، بۆ جێكردنەوەی پێشنیازەكانی.

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دوا وادەی دەنگدانە بە هەمواری پێشنیازەكە لەم هەفتەیەش دەرگای خۆ كاندید كردن بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، كە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. هەوڵەكانی پارتی ئەوەیە پرۆسەكە بە سازان ئەنجام بدرێت.

Back to top button