سروه‌ عه‌بدولواحید: حكومه‌تی ئوردن له‌دانانی ئاڵای كوردستان بێ ئاڵای عێراق ده‌بێت داوای لێبوردن له‌ عێراق بكات

له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئوردن جارێكی تر چه‌ند نووسه‌رێك و ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی عێراقی و كورد كه‌وتنه‌وه‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ وڵاتی ئوردن،  پێشتر ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ” عالییه‌ نوسیف” له‌ میدیاكانی عێراق هێرشی تووندی كرده‌ سه‌ر حكومه‌تی ئوردن له‌سه‌ر دانانی ئاڵای كوردستان”.

دوای ئه‌وه‌ له‌ میدیاكانی عێراقی ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی، ده‌بێت ئوردن سه‌روه‌ری عێراق بپارێزێت”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سروه‌ عبدولواحید كه‌ ئێستا له‌ناو حزبی براكه‌ی ” شاسوار عه‌بدولواحید” دا كار ده‌كات، له‌ لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵه‌ عێراقیه‌كان رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ده‌بیت حكومه‌تی ئوردن داوای لێبوردن له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بكات له‌مه‌ر دانانی ئاڵای كوردستان له‌ كۆربه‌ندی ئابووری ده‌ریایی مردوو”.

Back to top button