باوەش سوودی ناوازەی بۆ تەندروستی هەیە

باوەش، هۆکارێکە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بۆ کەسانی چواردەورت بۆ نمونە هاوسەرەکەت یان دایک و باوکت یاخود هاوڕێکانت، بەڵام بۆ هەریەکێکیان هەستێکی جیاواز هەیە.

لەرووی سۆزداری و هاوسەرگیریەوە لە باوەشکردن هۆکارێکە، بۆ ئاسوودەبوون و نەمانی دڵەڕاوکێ و حەوانەوەی جەستە، لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوە زانستییەکان دیارترین سوودەکانی دەخەنەڕوو:

1-باوەش، کاریگەری بۆ تەندروستی دەروونی هەیە و ئارامی دەکاتەوە، بۆ نمونە ئەگەر ئەو کەسە توڕەبێت هێواش دەبێتەوە و کێشەکان کاڵدەکاتەوە، لەهەمانکاتدا هۆڕمۆنی “دوبامین” زیاددەکات کە وادەکات ئارەزووی سێکسی چالاک بێت.

2-هۆکارێکە بۆ زیادکردنی متمانە و هەستکردن بە خۆشەویستی بەرامبەرەکەی.

3-ئەو منداڵانەی لەلایەن دایک و باوکیانەوە باوەشیان پێدا دەکرێت بەشێوەیەکی بەردەوام، زۆر بە کەمی رووبەرووی دڵەڕاوکێ دەبنەوە.

4-لە باوەشکردن بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر ئاستی هۆڕمۆنی “سیرتونین” هەیە، کە وادەکات ئەو کەسە هەست بە دڵنیایی و ئاسوودەیی بکات.

5-باوەش، هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەو کەسە زیاتر بەسۆز و میهرەبان بێت.

6-کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنی “کۆرتیزول” هەیە لە لەشدا، کە هۆکارێکە بۆ حەوانەوە دەروون و هێورکردنەوەی مێشک، لەهەمانکاتدا هۆڕمۆنی “ئوکسیتوسین” کە یاریدەی کەمبوونەوەی دوودڵی و دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، ئەمەش مەترسی تووشبوونی دڵ بە نەخۆشیەکان دەپارێزێت.

Back to top button