ناتانیاهۆ: شارۆچكه جوله‌كه‌نشینه‌كانی رۆژئاوای رووباری ئوردن ده‌خه‌مه سه‌ر خاكی ئیسڕائیل
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌ك یه‌كێك له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو رایگه‌یاند به‌نیازه شارۆچكه جوله‌كه‌نشینه‌كانی كه‌رتی رۆژئاوای رووباری ئوردن به خاكی ئیسڕائیله‌وه بلكێنێت.
ناتانیاهۆ چه‌ند رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی: ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وم ئه‌مكاره ده‌كه‌م و له ئێستاشه‌وه ده‌ستمكردووه به دانووستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
هه‌روه‌ها وتیشی دووریی یان پانتایی ئه‌و شارۆچكانه نابێته پێوه‌ر بۆ لكاندنیان به خاكی ئیسڕائیله‌وه.
ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه به دۆناڵد ترامپی راگه‌یاندووه: بۆ گه‌یشتن به ئاشتیی له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نه‌ك ته‌نیا ئاماده نیم چاوپۆشیی له هیچكام له‌و شارۆچكه جولهكهنشینانه بكه‌م، به‌ڵكو رێگه ناده‌م ته‌نانه‌ت یه‌ك ئیسڕائیلیش له كه‌رتی رۆژئاوای رووباری ئوردن ده‌ربكرێت.
شایه‌نی باسه كه له ئێستادا زیاتر له 400 هه‌زار ئیسڕائیلیی له كه‌رتی رۆژئاوای رووباری ئوردن ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فهرِهنسا