کەشناسیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە.. ھاووڵاتییانی ئەم دوو شوێنە ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەیە.

ھەر لەبارەی کەشوھەوای ئەمڕۆ، کەشناسیی ھەرێمی کوردستان دانیشتوانی حاجی ئۆمەران و چۆمان ئاگادار دەکاتەوە: “پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکانی حاجی ئۆمەران و چۆمان زیاتر بێت، بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکە، بە ڕادەیەک بگاتە سەرووی 10 ملم”.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشەممە 9/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک ئەگەری بارانبارین ھەیە.

Back to top button