به‌فه‌رمی واژووی رێکەوتنەکەی پارتی و یەکێتی دوا خرا

بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنێكی دیكە لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پشكی یەكێتی لە سەرۆكایەتی ھەرێم و پەرلەمان واژۆ بكەن.

بڕیار بوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی رێکەوتنەکەیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و بەشداریکردنی یەکێتی نیشتیمانی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژوو بکەن، بەڵام وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی دواخستنی واژوو کردنەکەی راگەیاند.

ئەمڕۆ دوو شەممه‌ لەتیف شێخ عومەر گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاند، ئه‌مڕۆ رێوڕه‌سمی واژووکردنی رێکەوتنەکە بەڕێوە ناچێت و له‌سه‌ر داوای هه‌ردوولا بۆ چەند رۆژی داهاتوو دوا خراوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، پێویستمان به‌ هه‌ندێك ئامادهكاری هه‌یه، بۆیە ئەمڕۆ رێوڕەسمی وا ئیمزاكردنی رێکەوتنەکە بەڕێوە ناچێت و بۆ چەند رۆژی داهاتوو دوا دەخرێت.

گوتەبێژی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەدات کە دواخستنەکە بە رێکەوتنی هەردوو لا کراوە و بەبێ ئەوەی کاتێکەکە دیاری بکات دەڵێ، لە چەند رۆژی داهاتوو واژوو لەسەر رێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی دەکەن.

 

Back to top button