پیکی چی به دیگۆ کۆستا گووت
له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 31 ی خولی ئیسپانیدا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیکو مه‌درید ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه که تیایدا یانه که‌ته‌لۆنیه‌که به ئه‌نجامی دووگۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له خوله‌کی 28 یارییه‌که‌دا ناوبژیوانی یارییه‌که دیگو کۆستای هێرشبه‌ری ئهتلهتیکومهدریدی به کارتی سور کرده ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ووتنی قسه‌ی نه‌شیاو، دوابه‌دوای وه‌رگرتنی کارته سوره‌که‌ش دیگو کۆستا ڕووبه‌ڕووی ناوبژیوانی یارییه‌که بۆوه و وای لێهات به پاڵنان ئه‌و یاریزانه‌یان کرده ده‌ره‌وه ، به‌ڵام له‌و کاته‌دا جیرارد پیکی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ده‌می کۆستا و بێ ده‌نگی ده‌کات .
جیرارد پیکی له‌کاتی رۆشتنه ده‌ره‌وه‌ی کۆستادا هه‌ندێک ووشه به گوێی کۆستادا ده‌چرپێنێت و پێی ده‌ڵێت که چیت ده‌وێت له‌وه زیاتر ئیهانه‌ی ناوبژیوان ده‌که‌یت و پێت خۆشه سزا بدرێت و بۆ ماوه‌ی چوار یاری ڕابگیرێت .