حكومه‌تى هه‌رێم ڕۆژێك پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یاند
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8 ى 4 ی 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژى فه‌رمی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبەی سێ شەمە 2019/4/9 بەبۆنەی ساڵیادی ئازادكردنی عیراق وڕووخانی رژێمی پێشووی دیكتاتۆریەوە لەسەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .