نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا زیاتر بەرزبویەوە

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 31 سەنت و بەرێژەی لەسەدا 0.4 بەرزبوەتەوە، كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 70.65 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 31 سەنت و بە رێژەی لەسەدا 0.5 بە بەراورد بە نرخی پێشوی بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل گەیشتوەتە 63.39 دۆلار.

بەو پێیەش هەریەك لە نەوتی برێنت و تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا ئەمڕۆ دوشەممە بەرزترین ئاستیان لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا تۆماركردوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.

Back to top button