روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ: لەهەرێمی کوردستانەوە هێزێکی ناتۆ گەیشتە رۆژئاوای کوردستان

 

دوای ئەوی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بە پالپشتی ئەمریکا، کۆتاییان بە داعش هێنا لە ڕۆژ ئاوای کۆردستان و سۆریا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كوبانێی رۆژهه‌ڵاتی فورات، دوو زرێپۆشی سه‌ر به‌ په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) بینران.

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، ئه‌و دوو زرێپۆشه‌ ئێواره‌ی رابردوو، له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سمێڵكاوه‌ چوونه‌ته‌ كوبانێ.

روانگه‌كه‌ راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ رێی ده‌روازه‌كانی نێوان سووریا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، كاروانی سه‌ربازی به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ڕێكه‌وتوون.

روانگه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌، شه‌وی یه‌كشه‌م له‌سه‌ر دووشه‌م، 100 بارهه‌ڵگر له‌ سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: كۆمه‌كی سه‌ربازی و لۆجستنی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێل و ئامێری سه‌ربازی گه‌وره‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، به‌شێك له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ روویان له‌ كوبانێ و ده‌وروبه‌ری كردووه‌.

به‌شێكی دیكه‌یان روویان له‌ گرته‌مر و شه‌دادی له‌ حه‌سه‌كه‌ كردووه‌ و به‌شی سێیه‌مش رووی له‌ دێرزوور كردووه‌.

روانگه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌، بارهه‌ڵگر و كاروانی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، 60 بارهه‌ڵگر كه‌ ئامێر و هامه‌ر و هاوكاری سه‌ربازیان گواستووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك تانكه‌ر، گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌سه‌ده‌.

Back to top button