عادل عەبدولمەهدی: سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
لە دوای دەست بەکاربوونی عادل عبدولمەهدی و سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسایی بونەوە، ئەگەر چی تا ئێستا چەند پرسێک رێککەوتنی کۆتایی لەبارەوە نەکراوە، وابڕیارە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ماڵپەڕی (بەغداد الیوم) ئاشکرای کردووە کە عادل عەبدولمەهدی بە چەند سەرکردەیەکی کوردی گوتووە، حەز دەکات سەردانی هەولێر بکات، تاوەکوو سەرجەم ئەو خاڵانە چارەسەر بکرێن کە ناکۆکییان لەبارەوە هەیە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئێستا عەبدولمەهدی چاوەڕێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی دەکات.