رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی نهێنیه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر له‌سه‌ر قه‌زافی ئاشكرا ده‌كات

رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی نهێنیه‌ك له‌سه‌ر معه‌مه‌ر قه‌زافی ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، قه‌زافی پێش چه‌ند رۆژێك له‌كوشتنی ملیۆنه‌ها دۆلاری شاردۆته‌وه‌ن.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ قه‌زافی پاره‌كه‌ی له‌ماڵی سه‌رۆكی پێشووی باشووری ئه‌فریقا جاكۆب زوما شاردۆته‌وه‌، قه‌زافى ئه‌و بڕه‌ پاره‌ى پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌ كوشتنى له‌ لایه‌ن شۆڕشگێرانى لیبیا له‌ ساڵى 2011 بۆ ئه‌و ماڵه‌ گواستووەته‌وه‌”.

له‌به‌رامبه‌ر دا سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فریقا جاكۆب زوما له‌باره‌ی پاره‌كه‌دا بێ ئاگای خۆی له‌و پاره‌یه‌ راگه‌یاندوو ، له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تى لیبیا ئێستا داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كانى معه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى پێشووى لیبیا ده‌كات له‌ وڵاته‌ ئه‌فریقییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێ ئاسته‌نگ وه‌كو ناجێگیرى بارودۆخى ئه‌منى لیبیا وا ده‌كات ئه‌و هه‌وڵانه‌ شكست بهێنێتت”.

Back to top button