به‌وێنه: عه‌زه‌ت دووری جێگری سه‌دام نوێترین وێنه‌ی بڵاو بویه‌وه
له تۆمارێكی ڤیدیۆیی دا عه‌زه‌ت دووری جێگری سه‌دام حوسێن، بۆیه‌كه‌م جار له‌پاش رووخانی رژێمی به‌عس رایده‌گه‌ێنێت” ئەمریكا و هیچ لایەنێكی دەرەوە ناتوانن كۆتایی بە هەمینەنە ئێران بهێنن تەنها حیزبی بەعس نەبێت”.
جێگری سه‌دام حوسێن عزه‌ت دووری له تۆمارێكی ڤیدیۆیی دا كه به‌جل و به‌رگێكی عه‌ره‌بی ده‌رده‌كه‌وێت جیاواز له جل و به‌رگ سه‌ربازیه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت دەلێت” هیچ لایەنێكی دەرەكی و لە نێویشیاندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ناتوانن كۆتایی بە هەژموونی ئێرن بهێنن لە عێراق و ئەو كارە تەنها بە حیزبی بەعس دەكرێت، وتیشی” ئەمریكا هیچ هەژموونێكی نەماوە لە عێراقدا مەگەر ئەوەی ئێران ڕێگەی پێ دەدات “.
دوپاتیشی كردەوە ئەمریكا ناتوانێت ڕوبەڕوی ئێران ببێتەوە لە سوریا و عێراق و یەمەن، بەڵكو ئەو كارە بە چارەسەری ناوخۆیی دەكرێت، هه‌روه‌ها بۆ جاری دووەم داوای لێبوردنی دوبارەكردەوە لە داگیركردنی كوەیت لە ساڵی 1990 و بە هەلەیەكی ستراتیجی ناوی برد.