سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: لە سلێمانی باندی مافیای دیكەش هەن

 

دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی مافیای لە سلێمانی راگەیاند سەرۆكی لێژنەیەكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش ئاشكرای دەكات كە لە سلێمانیدا ”باندی مافیایی دیكەهەن“.

بارزان حەمید، سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند،”سلێمانی دۆخێكی تایبەتی ھەیە و ھەندێكجار ئەو باندە مافیاییانە كاتێك دەزانن ململانێیەكی توند لە شارەكە ھەیە، ھەوڵی ئەوە دەدەن كە سوود لەو ناكۆكییانە وەربگرن، بۆیە زۆر جار ئەو باندانە كاری نەشیاو ئەنجام دەدەن”.

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاشكرای كرد، لە شاری سلێمانی ”باندی مافیا ھەیە“. گوتیشی: ”ئەوانەش كە دەستگیر دەكرێن، نیشانەی ئەوەیە باندی مافیان و ڕەنگە باندی مافیای دیكەش ھەبێت و بۆ ئایندەش باندی مافیای دیكە دروست ببێت، بۆیە ئەركی دەزگا ئەمنییەكانە ھەوڵەكانی خۆیان چڕتر بكەنەوە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی تاوانی قورس ئەنجام دەكەن”.

Back to top button