ئەمیری كۆمەڵ: پاش ئەوەی لە هەوڵەكانی بۆ بەشداری پێكردنی لە حكومەتی هەرێم بێ‌ هیوا دەبێت داوا لە عێراق دەكات راوێژكارێكی پێبدەن

 

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتن لە بارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم, بەڵام تا ئێستا هیچ ئەگەرێك بۆ بەشداری پێكردنی كۆمەڵ لە ئارا دانیە, بە پێی زانیاریەكان ئەمیری كۆمەڵ دوای ئەوەی لە هەوڵەكانی بۆ بەشداری پێكردنی لە حكومەتی هەرێم بێ‌ هیوا دەبێت داوا لە عێراق دەكات راوێژكارێكی پێبدەن

بەپێی زانیارییەكانی (خواكوڕك) هەفتەی رابردوو عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسڵامی سەردانی بەغدای كردووە, دوای ئەوەی كە لە بەشداری پێكردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بێ‌ هیوا بوو.

سەرچاوەی زانیاریەكان ئاشكراشی كرد, كە ئەمیری كۆمەڵ داوای لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كردووە كە پۆستێكی راوێژكاری بە ئەندامێكی كۆمەڵ بدات, لە ئێستادا ، هاوژین عومەر، ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵ و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبە، پۆستی ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراقی پێ دراوە و لە پۆستەكەشدا دەست بەكار بووە.

هەر لەمبارەیەوە میدیای فەرمیی كۆمەڵ لە زاری عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستانەوە بڵاوی كردووەتەوە كە ئەوان بریاریان داوە پێداچوونەوە بە پەیوەندییە سیاسییەكانیان لەگەڵ لایەنەكان بكەن.

Back to top button