مه‌رجی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی د.ڤاڵا فه‌رید له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرا كرا
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی دا وێنه‌یه‌كی خۆی و د.ڤاڵا فه‌ریدی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاو كردۆته‌وه ئاشكرای كردووه كه مه‌رجی هه‌یه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان”.
هه‌روه‌ها نه‌قشه‌به‌ندی ئاشكراشی كردووه كه سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بدرێته هه‌ر لایانێك مه‌رجی هه‌یه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كاندیده‌كه ئافره‌ت بێت”.
د.ڤاڵا فه‌رید یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژن له هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه.
مه‌رجه‌كه‌ی د.ڤاڵا فه‌رید بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆ ههركاندیدێكی تر بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كاندیده‌كه ده‌بێت ژن بێت، پێشوازی زۆری لێكرا”.