هەسەدە بە دوو مەرج ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ توركیا بكەین

 

دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك بە پاڵپشتی ئەمریكا توانیان دوا مۆڵگەكانی داعش لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا كۆنتڕۆل بكات, فەرمانداری گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات ، رایگەیاند، بە دوو مەرج ئامادەین دانووستان لەگەڵ توركیا بكەین.

فەرمانداری گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات(هەسەدە)، مەزڵوم عەبدی، رایگەیاند، سەبارەت بە دوو مەرجەكەیان، فەرمانداری گشتیی هەسەدە رایگەیاند، پێویستە توركیا لە عەفرین بكشێشتەوە و چیدیكە هەڕەشە لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا نەكات.

ئیدارەی خۆبەڕێوبەری دیموكراتی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە شاری كوبانێ ئاهەنگێكی سازكرد.

لە ئاهەنگەكەدا، فەرماندە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا، بێرنار كۆشنەر ئامادەبوون, لە ئاهەنگەكەدا فەرماندەی هەسەدە رایگەیاند :” ئێمە ئامادەین دانووستان لەگەڵ توركیا بكەین.

دووپاتیشیكردەوە، ئەوان نەبوونەتە هەڕەشە لەسەر هیچ لایەنێكی دەرەكی و كار بۆ پێشخستنی ناوچەكانیان و پاراستنی خەڵك لە هەڕەشەی تیرۆر دەكەن.

Back to top button