ڤیدیۆ:سنوری عێراق و ئێران نەما

خواكوڕك
لەمیانی مەراسیمەكانی عاشوورا، هەزارەها شیعەی وڵاتانی ئێران و پاكستان و ئەفعانستان و تاجیكستان روویان كردوه‌ته‌ عێراق بۆ به‌شداریكردن له‌و مه‌راسیمه‌ ئاینییه‌ی كه‌ شیعه‌كانی جیهان هه‌موو ساڵێك شیعه‌كانی دونیا كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ پیرۆز و مه‌رجی راسته‌قینه‌ی ده‌زانن بۆ دڵسوزی و پابه‌ندبوونیان به‌ مه‌زهه‌بی شیعه‌ .
 
پێگەی الزمان پریس ئاشكرا كردووە، پرۆسه‌ی هاتنی شیعه‌كانی جیهان بۆ به‌شداری له‌م مه‌راسیمه‌ ئاینیه‌ ملیۆنیه‌دا، باڵوێزخانه ‌و كۆنسوڵخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق لێپرسراوه‌ له‌ پێدانی ڤیزا‌ بۆ هاتنه ‌ناوه‌وه‌ی هه‌ر (گه‌شتیارێك -زیاره‌تكارێك) له‌ ڕێگه‌ی فۆرمی فه‌رمی به‌ داواكردنی فیزه‌ له‌ به‌رامبه‌ریشدا بڕی ٤٠$ وه‌رده‌گرییت له‌ هه‌ر گه‌شتیارێك، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌ش و نزیك له‌ سوپای پاسداران و مرجه‌عیه‌ی قمی ئێران له‌وانه‌ كۆمپانیاكانی (مهر ،شمسا، اتور مسافرتی ، فرهنگی نور) كاری گواسته‌وه‌ی زیاره‌تكارانی شیعه‌ی جیهان ده‌كه‌ن و پیش وه‌خته‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر ‌له‌ ڕێگه‌ی لیستی تایبه‌ت ڤیزای گه‌شتیاران دابین ده‌كه‌ن و ته‌واوی قازانجه‌كانیش له‌ نیوان ئیداره‌ی به‌شی دارایی مرجه‌عیه‌ت سوپا دابه‌ش ده‌كرێت.
 
ئەو پێگەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە هاتنی ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ له‌ كه‌سانی بێ ناسنامه‌ كه‌ هه‌مووشیان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ن ئاماژه‌یه‌كی زۆر ترسناكه‌ ، ئامانج له‌م سنوور به‌زاندنه‌ بێشوماره‌یه‌ به‌ مه‌رامی زیاره‌تی ئاینی و مه‌راسیمی عاشوورا هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌ له‌ مێژوویی عێراق – ئێران دا .
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان گۆمان ده‌كرێت كه‌ گرۆپێك یان ڕێكخراوێك به‌رپرس بێت له‌ ئاسانكارییه‌ لۆجستی و ئه‌منیه‌كان كه‌ هاوكات ئاماده‌ی و به‌شداری چالاكی هه‌بێت چ له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند و چ له‌ حكومه‌ته‌ ڵوكالیه‌كانی هاوسنووری ‌ئیران ‌ پلانێكی سیسته‌ماتێكی كارێكی سانا نابێت.
 
“شاره‌زایه‌كی بواریی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ڵێت :” پیشوازیكردن و داڵده‌دان ئاسنكاریكردن به‌ شێوه‌ دیسپلین ئامێزه‌ و بۆ ئه‌م ژماره‌ زۆره له‌ ده‌ربازكردنی خه‌ڵكانی بێناسنامه‌ ‌ ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌، كه‌ ره‌نگه‌ مه‌رام لیێ درووستكردنی هێزێكی دیفاكتۆی ناسنامه‌ بێت، كه‌ دواتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك ‌و دژی لایه‌نێك به‌كار بهێنرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ جه‌نگی سووریادا روویدا.
 
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌ خواكوڕك رایگەیاند كه‌ سنوره‌كانی شاره‌دیێ (زه‌رباتێه‌) ی نزیك مه‌نده‌لی و مه‌نزرییه‌ی نزیك شاری خانه‌قین له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ هه‌زاره‌ها شیعه‌ بێناسنامه و بێ پاساپۆرت له‌ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازەكان سنووره‌كانی عێراقیان به‌زاندووه‌ و ڕۆژانه‌ به‌ قاچاغ و بە پارەی زۆر دەهێنرێتە ناو عێراق، ئه‌فسه‌ران پاسپۆرت و هه‌والگری نزیك له‌ حشدی شعبی ئاسانكاریان بۆ ده‌كه‌ن.
ئاماده‌ و وه‌رگێڕانی خواكۆڕك
سه‌رچاوه‌كان :
واڵه‌كانی الزمان پریس و كتابات
Rt News
Telegraph . Com
Pakistan News
Middelst Media Center
Back to top button