ئیتاڵیا: مەحاڵە توركیا ببێتە ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا

 

لەگەڵ ئەوەی توركیا بە بەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدایە وەك ئەندامێكی یەكێتی ئەورووپا وەربگیرێت, بەڵام بە هۆی ئەوەی چەند مەرجێك توركیا ناگرێتەوە تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا,جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند، پێویستە رێگە نەدرێت، توركیا ببێتە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا.

جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی گوتیشی: توركیا ئەندامی یەكێتی ئەوروپا نییە و ناشبێتە ئەندامی ئەو یەكێتییە.

ئەمڕۆ جێگری سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، باسی لە بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا كرد و تێیدا گوتی: پێویستە پرۆسەی وەرگرتنی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا بە تەواوی پەكبخرێت و كۆتایی پێ بهێنرێت.

ئەنقەرە لە 1987ەوە داوایكردووە، وەك ئەندامێكی یەكێتی ئەوروپا وەربگیرێت و لە 2005ەوە گفتوگۆی نێوان هەردوولا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بەڕێوەدەچێت، بەڵام تا ئێستا ئەوروپا ئامادە نییە، توركیا وەك ئەندامی یەكێتییەكەی وەربگرێت.

سەرچاوە: RT

Back to top button