حه‌شدی شه‌عبی ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵ ده‌كات

خواكوڕك

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 19/11/2016 له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی توانیان فرۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌ و بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مرۆش ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه ‌بۆسه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ره‌قه‌ – موسڵ، له‌ نزیك شاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگه‌یاند، “هێزه‌كانیان له‌ خۆئاماده‌كردن و پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانیاندان تاوه‌كو بتوانن له‌ پێشڕه‌ویه‌كانیان به‌رده‌وام بن”.

سه‌رچاوه ‌هه‌واڵه‌یه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان به‌رپرسانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و عێراق ئه‌نجامدراوه‌ سه‌باره‌ت به‌به‌ڕیوه‌بردنی شاره‌كه‌ له‌ داهاتوودا.

به‌پێی زانیاره‌یكان هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتوون كه‌ دوای كۆنتڕؤڵ كردنه‌وه‌ی، شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شی سوپای عێراقی و دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت.

Back to top button