عومەر فەتاح : هۆکاری دواخستنی واژۆکردنی رێککەوتننامەی نێوان پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات

لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ ڕێککەوتننامەی نێوان پارتی و یەکێتی واژۆ بکرێت، بەڵام دواخرا ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هۆكاری دواخستنی واژۆكردنی رێككه‌وتنی حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ئاشكرا ده‌كات.

عومه‌ر فه‌تاح، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن.

هەروەها لەبارەی دواخستنی واژۆکردنی رێککەوتن نامەکە بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گوتی: به‌ نیاز بووین ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ واژۆ بكه‌ین، به‌ڵام به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر، واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ دوو رۆژی دیكه‌ دواخراوه‌.

Back to top button