کەرەوس باشترین چارەسەرە بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە


کەرەوس باشترین چارەسەرە بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە

رەنگە زۆر کات سوودەکانی کەرەوسمان بیستبێت لەرووی تەندروستیەوە بەتایبەت بۆ نەخۆشی شەکرە، بەڵام هۆکارەکەیمان بۆ روون نەکرابێتەوە کە بۆچی بەسوودە و دەکرێت چ گۆڕانکاریەک لە جەستە دروستبکات.

ماڵپەڕی ounousa تایبەت بە توشبووانی شەکرە، باس لە کاریگەریە ناوازەکانی کەرەوس دەکات لەسەر جەستە:

1-کەرەوس، بڕێکی زۆر ریشاڵی سروشتی تێدایە، کە وادەکات رێژەی شەکری خوێن کەمبکاتەوە لە خوێندا.

2-کەرەوس توشبووانی نەخۆشی شەکرە لە هەوکردنی جەستەیی دەپارێزێت، واتە بەرگری لەشیان چالاک دەکات.

3-کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی خوێنبەرەکان هەیە، بەتایبەت کاتێک رێژەی شەکری خوێن زۆر بەرزدەبێتەوە دەیانپارێزێت.

4-کەرەوس پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، لەرێگای ماسولکەکانەوە.

5-شەربەتی کەرەوس، خوێنبەرەکان فراوان دەکات و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی خوێن دەکات.

6-رێژەی دژەئۆکسان تێیدا زۆرە، هەربۆیە توشبووانی شەکرە لە زۆر نەخۆشی دیکە دەپارێزێت کە ئەگەری هەیە توشبێت.

7- لەهەمانکاتدا رێگا دەکرێت لەوەی پیاوان توشی لاوازی سێکسی بن بەهۆی شەکرەوە.

Back to top button