ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات..هێزه‌كانتان ده‌بنه ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری سیاسی هه‌ڕه‌شه‌ی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای ئاسیا كرد، به‌وه‌ی كه ده‌بنه ئامانجی كۆماری ئیسلامی ئێران و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، كه له‌و بنكه سه‌ربازییانه‌وه پشتیوانی “هێزه تیرۆریستییه‌كان” ده‌كرێت.
عه‌باس عێراقچی له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گوتی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای ئاسا و سه‌رجه‌م هێزه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی “تیرۆر” تۆمار كرد، ئه‌م بڕیاره‌یش به‌و مانایه دێ، كه ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا “تیرۆر” بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه به ئامانجگرتنی ئه‌و شوێنانه‌ی تیرۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كاری له پێشینه‌یه.
زیاتر گوتی، له ئێسته به‌دواوه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه هێزێكی سه‌ربازی ڕێكخراوی وڵاتێك نین به بڕوای ئێمه، به‌ڵكوو وه‌ك گرووپێكی چه‌كدار و “تیرۆریست” مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، بنكه سه‌ربازییه‌كانیشیان بنكه‌ی “تیرۆریستانه” مامهڵهیشیمان زۆر جیاواز ده‌بێ له ماوه‌ی ڕابردوو و له كه‌نداو هێزه‌كانمان ده‌خه‌ینه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و وه‌ڵامی كوشنده‌مان بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌بێت.
له كۆتایی قسه‌كانی عێراقچی گوتی، له ڕێی باڵوێزی سویسڕا له تاران، نامه‌یه‌كی ڕوونمان ئاراسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه، هۆشداریمان پێداون، كه وه‌ڵامی خێرا و ڕاسته‌وخۆمان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ.