ھازارد: یارییەکەمان دژ بە وێست ھام ئاسن نەبوو

ئیدن ھازاردی ئەستێرەی یانەی چێڵسی ڕایگەیاند کە یارییەکەی ئەمشەومان ئاسان نەبوو دژ بە وێست ھام لە خولی ئینگلیزی.

ھازارد لە خولەکی 24 و 90ی یارییەکەدا دوو گۆڵی تۆمار کردو یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە ھەفتەی 33ی پریمەرلیگ لە بەرژەوەندی چێڵسی کۆتایی ھات.

ھازارد لە لێدوانێکی دا بۆ تۆڕی جیھانی BBC  ئاماژەی بەوەدا کە ئێمە بە شێوازێکی باش یارییەکەمان ئەنجام دا وە یارییەکی ئاسان نەبوو چونکە وێستھام یانەیەکی بەھێزن وە ھەروەھا کێشەی گەورەیان بۆ دروست کردووین لە چوارچێوەی یارییەکەدا، بەڵام ئێمە شتگەلێکی چاوەرڕواننەکراومان خولقاند و دوو گۆڵمان تۆمار کرد.

ھازارد لە لێدوانەکەی دا شانازی بەم سەرکەوتنەی خۆی و یانەکەیەوە ئەکرد چونکە خاوەنی  دوو گۆڵەکەی یارییەکە بوو.

Back to top button