پێشبینییەکانی کەشوھەوا بۆ ڕۆژی ھەینی بڵاو دەکرێتەوە.. بزانه‌ باران ده‌بارێ.؟

ماڵپەڕێکی جیھانیی تایبەت بە کەشوھەوا، پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوھەوا لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی ھەینی 12/4/2019 بڵاو دەکاتەوە.

ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمەریکی، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەشوھەوایە، بەردەوام کەشوھەوای چەندین ڕۆژی داھاتووی سەرجەم شوێنەکانی جیھان بڵاو دەکاتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەم ھەینییە لە ھەولێر، دھۆک و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت و باران نابارێت.

باس لەوەش کراوە، کە لە سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێک کات و ناوچەدا، ئەگەری پەیدابوونی ھەورەتریشقە ھەیە.

Back to top button