بارانبارین دەست پێ دەکاتەوە.. کەشناسی سەرجەم ھاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.. سبەی چوارشەممە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە 10/4/2019، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، باران دەبارێت و لە ھەندێک کاتیشدا ھەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

Back to top button