خواكوڕك ئاشكرای دەكات؛ سبەی رێككەوتنی پارتی و یەكێتی واژوودەكرێت

 

بەپێی زانیاریەكانی(خواكوڕك)، سبەی چوارشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩، ڕێککەوتنە تازەکەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژوو دەكریت.

لەم باریەوە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت: هەرچەندە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە، بەڵام ”دواجار ئێمە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتووین و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی باش بەڕێوە دەبەین“.

ڕوونیشی کردەوە کە یەکێتی و پارتی بڕیاری یەکلاکەرەوەیان لەسەر ڕێککەوتنەکە داوە، ”ھەرچەندە دەبووایە دوێنێ ڕێککەوتنەکە واژۆ بکرایە، بەڵام ڕەنگە سبەی چوارشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩، لەسەر ئاستی باڵا ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی واژۆ بکرێت”.

Back to top button