گرتە ڤیدیۆیەكی نەوشێروان مستەفا كێشە لە نێوان گوڕان و یەكێتیەكانی ناو گۆڕان دروست دەكات

كێشە لە نێوان بزۆتنەوەی گۆڕان لە لایەك و یەكێتیەكانی ناو بزۆتنەوەكە لە لایەك دروست بووە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكی كۆنی نەوشێروان مستەفا، عەلی حەمە ساڵح-یش گرۆپەكەی نزیك لە یەكیتی بە “سیخۆڕ” ناودەبات

 

ئارام ئەحمەد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە کەسێکی نزیک لە گرووپێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناسراوە و بەردەوام لە ڕێگەی جنێودانەوە پەیامەکانی دەگەیەنێت، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بە نهێنی تۆمارکراوی نەوشیروان مستەفای بڵاو کردووەتەوە کە بە جۆڕێک مۆنتاژ کراوە، وەک ئەوەی بڵێت کە بەرپرسانی گۆڕان جنێو بە یەکتر دەدەن و بەو هۆیەشەوە لایەنەکان گاڵتەیان پێ دەکەن.

لە بەرامبەردا میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایانگەیاندووە کە لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا ئەو کەسەی نەوشیروان مستەفا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دەکات، بەرپرسێکی دەستەی کارگێڕیی یەکێتییە و قسەکانیشی لەبارەی کێشەی باڵەکانی یەکێتی و بێهیوابوونیەتی لە بەردەوامبوونی ڕێککەوتننامەی دەباشانی نێوان یەکێتی و گۆڕان.

 

Back to top button