ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو

دوای ئەوەی لە دوو ساڵی رابردوو ئەمریكا چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئیسرائیل دەكرد, هەروەها ئیسرائیل لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ناتانیاهۆ پێكەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینی, ئەمڕۆ بەمەبەستی دیاری كردنی نوێنەرەكانیان بۆ پارلەمانی ئەو وڵاتە، ھاوڵاتیانی ئیسرائیل بەرەو سندوقەكانی دەنگدان چوون.

لەو ھەڵبژاردنە ٦،٣ ملیۆن ھاوڵاتی دەنگ دەدەن و ڕكابەری توندیش لە نێوان پارتی لیكۆد بە سەرۆكایەتی بنیامین ناتانیاھۆ و بەرەی شین و سپی بە سەرۆكایەتی بینی گانتس لەسەر بەدەستھێنانی زۆرترین كورسی بەدیدەكرێت.

پێشبینیەكان وا دەردەخەن كە بنیامین ناتانیاھۆ دەتوانێت براوەی ئەم خولەی پارلەمانی ئیسرائیل بێت وێڕای ئەوەی ناوبراو بە تۆمەتی گەندەڵی چەند جارێك لە لایەن دادگاوە بانگھێشت كراوە،بەڵام ناتانیاھۆ پشت ئەستورە بە پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵاتەكەیی و لێدانی نەیارانی ئیسرائیل لە فەڵەستین و سوریا.

Back to top button